zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: زانکۆی شنگال دەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەڕێگەی حکوومەتی عێراق کار دەکەین بۆ کردنەوەی زانکۆی شنگال، لە قۆناغی یەکەمیشدا چوار کۆلێژی لێ دەکرێتەوە.

مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەڕێگەی حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ کار دەکەین بۆ کردنەوەی زانکۆی شنگال، داواکاریەکە دراوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری خوێندنی باڵا، ڕەزامەندی لەسەر داوە لە ناوچەی گرزرگا لە ناحیەی سنوون وەزارەتی دارایی پارچە زەوییەکی هەیە ٢١٠ دۆنمە، ١٥٠ دۆنم دەکرێتە بینای زانکۆی شنگال کە لە قۆناغی یەکەمیشدا چوار کۆلێژی لێ دەکرێتەوە، هەریەک لە کۆلێژی ئەندازیاری، کۆلێژی کشتوکاڵ، کۆلێژی پەروەردە و ڤێتەرنەرینە.

هەروەها مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پڕۆژەکە دەکرێتە تەندەر و دەدرێتە کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەست بە دروستکردنی بکرێت، جگە لەوەی کە حکوومەتی عێراق بە دروستکردنی زانکۆکە ھەڵدەستێت وڵاتانیش ھاوکاری ماددی دەکەن لەوانە یوئێن، تا ئێستا حەوت ملیۆن دۆلار کۆکراوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت پارەی دیکەش کۆبکرێتەوە و لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو دەکرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر … لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوون، هەردوو پرۆژەی سیستەمی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی و بەشی راوێژکاری دوای نۆژنکردنەوە كرایەوە

دڵشاد

بەرپرسێكی سەربازیی یەكێتی: هێرشەكەی توركیا لە سنووری دهۆك بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكەیە

سەڵاح

کۆمسیۆن: ٢٧ ئامێری دەنگدانمان کێشەیان هەبووه‌

سەڵاح