كاندیدی ژماره ١٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیان، کە پارتی له‌هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وه گومانی تێدا نییه سه‌قامگیری له‌وێیه، با خه‌ڵك بڕیار بدات چیمان كردووه بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و پاراستنی هاووڵاتیان.
خۆشناو عاقوبانی، كاندیدی ژماره ١٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمه وه‌كو پارتی ناوبانگمان به‌وه ده‌ركردوه ئه‌من و ئاسایش بۆ خه‌ڵكی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وه گومانی تێدا نییه سه‌قامگیری له‌وێیه، با خه‌ڵك بڕیار بدات چیمان كردووه بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و پاراستنی هاووڵاتیان.
هەروەه خۆشناو عاقوبانی، كاندیدی ژماره ١٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساوه كار بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پارتی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان هەیە، بۆیە داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌م متمانه بده‌ن به لیستی ١٩٠ی پارتی تا له داهاتوودا ئارامیی زیاتریان بۆ مسۆگەر ببێت.
رێباز یونس