zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و مەترسی و هەڕەشەكانی سەر سەقامگیریی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵسەنگاندن بۆ دوایین دانوساندن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ كرا.

هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

May be an image of 6 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هۆشداری دەدات: ئەگەر حەشدی شەعبی هەڵوەشێننەوە، عێراقیش بە دەردی سووریا دەچێت

یاسین

لە هەولێری پایتەختەوە گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 واژوو كرا

سەڵاح

کارڤاخاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید کاتی بەرەو کۆتایی دەچێت

یاسین