zagros news agency

پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات.

دواجار رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا، وەک پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دووپاتدەکەینەوە، سەرەرای نیگەرانیەکانمان لەمەڕ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان، کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن بەئامانجی یەکخستنی هەڵویستمان و خۆئامادەکردنمان بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەی کە لە ئارادایە.

هەروەها جەختیشدەکەینەوە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردن گرنگە بۆ بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و دەربازکردنی قۆناغی ئێستای هەرێمەکەمان، جارێکی تر پشتیوانی و پاڵپشتی خۆمان وەک پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردن دووپاتدەکەینەوە و داواکاریشن لە سەرجەم لایەنەکان هاوکار و هەماهەنگ بن و هەموو پێکەوە پشتیوانی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن بکەین و هەوڵی سەرکەوتنی ئەو پرۆسە دیموکراسیە بدەین.

عبدالقادر بازرگان
سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان
٣ی ئازاری ٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

یاسین