zagros news agency

دانا عەبدولعەزیز: لە چوار ساڵی داھاتوو دەمانەوێ زیاتر پڕۆژە پێشکەشی خەڵک بکەین

کاندیدی ژمارە ٢٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە پارتی زۆری بۆ خەڵک کردووە، بەڵام زۆریش ماوە، لە چوار ساڵی داھاتوو دەمانەوێ زیاتر پڕۆژە پێشکەشی خەڵک بکەین.

دانا عەبدولعەزیز، کاندیدی ژمارە ٢٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: داوا لە دەنگدەران دەکەم ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و وەک گەنجێک بۆ خزمەتی گەنجان و ھەموو چین و توێژەکان متمانەمان پێ بدەن، پارتی زۆری بۆ خەڵک کردووە، بەڵام زۆریش ماوە، لە چوار ساڵی داھاتوو دەمانەوێ زیاتر پڕۆژە پێشکەشی خەڵک بکەین، دەنگدان بە لیستی پارتی سەرخستنی ھەرێمی کوردستانە بۆ داھاتوویەکی گەشتر.

هەروەها دانا عەبدولعەزیز، کاندیدی ژمارە ٢٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەلی کار، تەنانەت لە کاتی قەیرانی ئابووری و ململانێی بەغدا و پیلانی نێودەوڵەتی لە دژی هەرێمی کوردستان بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوتووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە مامەڵەی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام بدەن

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەشریع و ئەمینداری گشتی هاوپەیمانیتی تەشریعی نیشتیمانی عێراق دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

گوران