zagros news agency

هه‌ولێر.. چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری جێ به‌جێده‌كرێن

لە چوارچێوەى کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەیاندنى دەستى ئاوەدانى لەپێناو فەرهەمکردنى خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و ئاوەدانی شاری هەولێر، بە گوژمەى نزیکەى ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار) دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامە لاوەکیەکانی گەڕەکی قەرەبووی ناوچەی پەرەپێدانى گرد جوتیار، نزیک گوندی پیرڕەش.

ئەم گەڕەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری و لە ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێکراوە لەوانە دروستکردن و قیرتاوکردنی دوو شەقامی گرنگی 40 مەتری و 60 مەتری و هەروەها دانانی سێکتەری ئاو بەشێوەیەکی زانستی، لە قۆناغێکی دیکەی گەیاندنى خزمەتگوزارییەکانیشدا دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامە لاوەکیەکانی ئەم گەڕەکە و پاشان خاوەنى زەوییەکان دەتوانن داوای ڕێپێدانی  دروستکردنی خانوو بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک هەڵسابو بە فریودان و ڕفاندنی منداڵێک

یاسین

ئێران دوو ناوەندی زمانی ئەڵمانی دادەخات

یاسین

ڕه‌شنووسی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واو بوو

سەڵاح