zagros news agency

ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئیسرائیل لە ژنێڤ کۆدەبنەوە

بڕیارە ڕۆژی هەینی، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری ژنێڤی سویسرا، لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی بریتانیا، فرەنسا و ئەڵمانیا و هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆ ببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران “ئیرنا” بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای هەر سێ وڵاتە ئەورووپاییەکە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی زانیارییەکان، پرسی سەرەکیی گفتوگۆکان، تاوتوێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلە، کە لە ١٣ی حوزەیرانەوە دەستی پێ کردووە و نیگەرانییەکی گەورەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروست کردووە.
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە، سێ وڵاتە ئەورووپاییەکە بەشدارییان لە پێنج گەڕی ڕابردووی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا نەکردبوو. ئەم هەنگاوە نوێیە بە نیشانەی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئەورووپا و هەستکردن بە مەترسییە گەورەکانی پەرەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێک دەدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft تایبەتمەندی spell Checker زیاد دەکات

یاسین

گەندەڵیەکی گەورە لە شارەوانی نەجەف ئاشکرا دەبێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری گەشەپێدانی بەردەوامی بەحرەین کۆبووە

یاسین