ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب: له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانی شۆڕشێكی ئاوه‌دانی ده‌ستپێكراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین

كاندیدی ژماره‌ ٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانی شۆڕشێكی ئاوه‌دانی ده‌ستپێكراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.

هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، كاندیدی ژماره‌ ٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانی شۆڕشێكی ئاوه‌دانی ده‌ستپێكراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، پلانی زۆر درێژخایه‌ن هه‌ن، له‌وه‌ دڵنیابن پاڵپشتی خه‌ڵك ده‌بین و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌گه‌یه‌نین، له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر متمانه‌ به‌ده‌ست بێنم ئه‌وه‌ به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌ران ده‌ده‌م هه‌میشه‌ پشتیوانیان بم و له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانیان ده‌بم.

هەروەها هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، كاندیدی ژماره‌ ٢ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەڵێن دەدەم چۆن لە ڕابردوو ھەمیشە لەگەڵ خەڵکی خۆمان بووین لە داھاتووش زیاتر خزمەتیان دەکەین بەبێ جیاوازی و ئەگەر چووین بۆ پەرلەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکەین و دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی شازدەمین پێشانگەی نێودەولەتی کتێب لە هەولێر دەکاتەوە

دڵشاد

لسەر رێکا دناڤبەرا دهۆك – زاخۆ، دوو ترۆمبێلان لێکدا و 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یاسین