zagros news agency

سەید زەمان حەسەن: کار دەکەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی کەرتی تەندروستی

کاندیدی ژمارە ٢٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە کار دەکەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی کەرتی تەندروستی و ژینگە لە کوردستان بە گشتی و بە تایبەتی لە ھەولێر.

سەید زەمان حەسەن، کاندیدی ژمارە ٢٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی هێزێکی خۆڕاگر و پتەوی کوردایەتییە، لەژێر هیچ جەور و ستەمێکدا خۆی ناچەمێنێت، هەر بۆیە دروشمی خۆڕاگریی هەڵگرتووە، ئەگەر لە ڕۆژی ٢٠ی مانگ متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم، کار دەکەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی کەرتی تەندروستی و ژینگە لە کوردستان بە گشتی و بە تایبەتی لە ھەولێر.

هەروەها سەید زەمان حەسەن، کاندیدی ژمارە ٢٦ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە دەنگدەرانی دەکەم متمانەمان بدەنێ، بۆ ئەوەی ببینە نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەمانی کوردستان، دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەفادارییە بۆ خۆڕاگریی پارتی و سەرۆک بارزانی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان

یاسین

پارێزگاری هەولێر: ” داخستنی ئێن ئاڕ تی بەهۆی سووکایەتی بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان “

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو کرد

دڵشاد