ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەوزاد ئیسماعیل : دەبێت داهاتی سلێمانی بۆ خزمەتی ئەو شارەبێت

كاندیدێكی  پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت پارتی دەیەوێت ئەوە خزمەتگوزاریانەی لە شاری هەلێر و دهۆك هەیە لە سلێمانیش جێبەجیان بكات ئەمەش بەوە دەكرێت پارتی دەسهەلاتداربێت لەو شارە بۆیە ئەركی خەلكی شاری سلێمانیە ئەمجارە دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن هاولاتیان دەتوانن بەراوردێك بكەن لە نێوان شارەكانی ژێر دەسهەلاتی پارتی و شاری سلێمانی كە دەسهەلاتێكی كەمینە دەستی بەسەر ئەو شارەدا گرتووە .

نەوزاد ئیسماعیل كاندیدی ژمارە 62ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند داوا لە خەلكی شاری سلێمانی دەكەم ئەمجارە پارتی تاقی بكەنەوە زۆر حزبیان تاقی كردوە با ئەمجارە پارتی ئەوكات دەتوانن ڕوی گلیەكانیان لە پارتی بكەن چونكە پارتی لە بەرپرسیاریەت ڕاناكات هەموو كات بەرپرسیاریەت دەخاتە ئەستۆی خۆی خۆی بۆ ئەوەی سلێمانیش وەكوو شارەكانی تری هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاری تێدا ئەنجام بدرێت با دەنگ بە لیستی 190 بدەن .

نەوزاد ئیسمایل گوتیشی ئەگەر بوومە ئەندامی پەرلەمانی  كوردستان لە سێ بوار پسپۆریەتیم هەیە دەمەوێت لەو رێگەیەوە خزمەتی شاری سلێمانی بكەین بە هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەلكی سلێمانی بكەین .

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باتمانی باکووری کوردستان ١٨ کەس خرانە زیندان

سەڵاح

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستی پێکردەوە

یاسین

لە بەغدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا

یاسین