zagros news agency

هێرشی مووشەکیی ئێران زیات لە ٤٠ ملیۆن دۆلار زیانی بە ئیسرائیلیان گەیاندوە

لە ڕاپۆرتێکی پێگەی هەواڵی بلومبێرگدا هاتووە، هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ٤٠ بۆ ٥٤ ملیۆن دۆلار زیانی بە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی گەیاندووە.
بلومبێرگ بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی باج و پیتاکی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە دوای هێرشەکەوە تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون و شوێنی کار داواکاریی قەرەبوویان لە ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی وڵاتەکەیان تۆمار کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی بلومبێرگ زۆرترین زیانەکان لە باکووری تلئەڤیڤ و شاری هوودهەشاروون تۆمار کراون.
پێشتر دەگوترا هێرشەکەی ئێران تەنیا زیانێکی کەمی بە بنکە ئاسمانییەکانی تلنوف و نواتیم لە ئیسرائیل گەیاندووە و پیاوێکی ٣٨ ساڵیی فەلەستینیشی کوشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر … گەورەترین کەمپین بۆ هاوکارى خوشك برایانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەگەێنرێت

یاسین

نرخی زیو زیاتر لە ٢ دۆلاری دیکە دابەزی

سەڵاح

حەماس دەنگۆی هەواڵی چەکدانانی ڕەتکردەوە

سەڵاح