ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎كه‌لسوم ئه‌حمه‌د: ده‌نگدان به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی خزمه‌تی زیاتری به‌دوادا دێت

‎كاندیدی ژماره‌ ٥١ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە كار له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌م، ده‌نگدان به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی خزمه‌تی زیاتری به‌دوادا دێت.

‎كه‌لسوم ئه‌حمه‌د، كاندیدی ژماره‌ ٥١ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: به‌نده‌ ته‌نیا خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانم ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به‌من بدرێت بچمه‌ په‌رله‌مان پشتگیری هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌تایبه‌ت كار له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌م، ده‌نگدان به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی خزمه‌تی زیاتری به‌دوادا دێت.

‎هەروەها كه‌لسوم ئه‌حمه‌د، كاندیدی ژماره‌ ٥١ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولااتیان و خەلکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم کە وا رۆژی دەنگدان بە جۆش و خرۆشەوە روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو دوژمنانی گەلەکەمان بپارێزین و باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەن.

‎رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاغچیەکی راگەیاند

سەڵاح

ئه‌مڕۆ گه‌رمترین ڕۆژی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح