zagros news agency

بەمنزیكانە شەقامێكی سەرەكیی هەولێر تەواو دەبێت و دەكرێتەوە

 

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە کارەکانی نۆژەنکردەوەی شەقامی سەرەکی هەولێر- بەحرکە، لە شەقامی 120 مەتری تاوەکو 150 مەتری تەواودەبێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر، دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی هەولێر – بەحركە ، لە شەقامی 100 مەتری تاکو شەقامی 120، ئێستا کارکردن لەقۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکە، لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش دراوە، گوژمەی پڕۆژەكە ملیارێك و 645 ملیۆن دینارە و لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بەمنزیکانە تەواو دەبێت.

ئەو شەقامە، یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاووڵاتیان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێرای 100 مەتری، 120مەتری، 150 مەتری، بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند مه‌هدى ئومێد ده‌كات

دڵشاد

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا کورد لە عەفرین سێ کورسیی بەدەست هێنا

یاسین