وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی راپەڕنەوە راگهیهنراوێكی بڵاوكردەوه وتی، ئەمرۆژە و رۆژانی دواتری ڕاپەرین بوو پەرلەمان و حكومەت بەرهەم بێت، ههرگيزیش ئامادە نین واز له ئازادى و ئامانجه پيرۆزهكانى ڕاپهڕين بهێنێن.
ئهمهش دهقی راگهیهنراوهكهیه:
ئەمرۆ ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ سی و سێ ساڵ تێپەر دەبێ بەسەر ئەو ڕۆژە شكۆدارە كە خەڵكی كوردستان چەخماخەی راپەڕینیان لێدا،
راپەڕینی جەماوەری خەڵکی کوردستان کە لە شاری رانیە دەستی پێکرد و بوو به سیمبولی ڕەتکردنەوەی داگیرکەران، لەم ڕۆژەدا خەڵکی ڕاپەریوی کوردستان بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە توانیان لە ماوەیەکی کەم دا تەواوی شار و ناوچەکانی باشوری کوردستان لە رژێمی بەعس پاک بکەنەوە و كۆتايى به يهكێك له خوێناويترين و دژوارترين سهردهمهكانى ستهم و دیكتاتۆرى بهێنن.
ئەمرۆژەو رۆژانی دواتری ڕاپەرین بوو پەرلەمان و حكومەت بەرهەم بێت، ههرگيزیش ئامادە نین واز له ئازادى و ئامانجه پيرۆزهكانى ڕاپهڕين بهێنێن. ئەم ڕۆژە بۆتە یادێکی مێژوویی لە دیرۆکی شۆرشگێری نەتەوەیمان دا، بۆیە ئێمە وەکوو پێشمەرگە بەردەوام یادی ئەم ڕۆژە بەرز و شکۆدار رادەگرین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە وەک هەمیشە پارێزەر و گیانفیدایی ئاو و خاکی نیشتیمان بین.
درود و نەمری بۆ شەهیدانی راپەڕین و تەواوی شەهیدانی کوردستان کەلەم پێناوەدا خوێنیان بەخشی، بەرز و شکۆداربێت رۆژی ڕاماڵینی رژێمی دیکتاتۆری بەعس و سەرکەوتنی گەلی كوردستان بەسەر داگیرکەران دا، سڵاو لە قارەمانێتی پێشمەرگە و رۆڵە بە ئەمەکەکانی ڕاپەرین، سڵاو بو گیانی پاک و بەرزە فڕی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان.
دووبارە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی راپەڕین لە گەلی کوردستان و هەموو شۆرشگێران و تێکۆشەرانی نیشتیمان دەکەین، بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان
شانەی راگەیاندن وهۆشیاری پێشمەرگە