zagros news agency

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی زمانناس و نووسەر و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی و ئەندامی دامەزرێنەری ئینستیتوتی کورد لە پاریس، پرۆفیسۆر جۆیس بلەو، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خاتوو بلەو دەکەم.
خاتوو جۆیس بلەو، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو کە لە ڕێگەی بەرهەم و لێکۆڵینەوە و چاپکراوەکانیدا، خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کردووە . خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

فازل میرانی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییه‌كان كرد

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت دەکات

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین