zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە 

  بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە.   

 

 ١– هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) خۆیان تۆمار بکەن. 

 

 ٢– بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد…

 

 ٣– هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خاچی سوور: پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کارەساتبار دەبێت

یاسین

مۆدریچ خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

سەرۆكی حكومەت بەنداوی (گۆمەسپان)ی کردەوە و بەردی بناخەی جووتسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی دانا

سەڵاح