zagros news agency

هەڵمەتی دەستبەسەر چەكی بێ مۆڵەتداگرتن بەردەوامە

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، کە هەڵمەتی دەستبەسەر چەكی بێ مۆڵەتداگرتن بەردەوامە، ئێمە بەپێی رێنماییەكانی سەرووی خۆمان ئەركەكانمان جێبەجێ.

موقەدەم شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەڵمەتی دەستبەسەر چەكی بێ مۆڵەتداگرتن بەردەوامە و هەر هاووڵاتییەك بە چەكەوە ببیندرێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

هەروەها موقەدەم شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەر چەندە بە وردی ژمارەی ئەو چەكانەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیان بەسەرداگیراوە ئێستا بەردەست نین، بەڵام ئێمە بەپێی رێنماییەكانی سەرووی خۆمان ئەركەكانمان جێبەجێ دەكەن و هەڵمەتی نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەتیش بەردەوامە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

گوران

پرسەنامەیەک لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان

یاسین