zagros news agency

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە..

بازرگانێکی بیانی دەستگیرکرا و بڕی (١١)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەستی بەسەرداگیرا.

دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی ، لەچاڵاکیەکدا تیمي بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەبەرواری ٨ی١١ی٢٠٢٤ لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی (١١) یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا بگرن کە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو، لەم چاڵاکیەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیرا کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییە گڵاوە.
تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
١٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئیدانەی هەڵسوکەوت و توندوتیژییەکانی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات بەرامبەر خۆپشاندەران و رۆژنامەنوسان

دڵشاد

هه‌ولێر.. چەند شەقامێک لە گەڕەکی قەرەبووی تۆپزاوە دروست دەکرێت

سەڵاح

د.ڤیان سه‌بری بۆ زاگرۆس: گرێبه‌سته‌كان له‌ ئینكاری ده‌رچوون به‌خێرا ده‌ست به‌كاركردنی كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرێت

یاسین