ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەیسی سەعید وەیسی: ئەرکی هەموو لایەنەکانە پێکەوە کار لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین بکەن

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانە پێکەوە کار لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین بکەن، چونکە ئێستا لەسایەی ئەو خەباتەمان خاوەنی پەرلەمان و حکوومەتی خۆمانین، باشووری کوردستان.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەموومان دەزانین ئامانجەکانی راپەڕین گرنگی و بایەخی خۆیان هەیە، لە قۆناغێکی وەک ئێستا دەبێت هەوڵی پاراستنی ئەو ئامانجانە بدەین، کە ٣٢ ساڵ پێش ئێستا راپەڕینی لەپێناودا کرا، راپەڕین دەرەنجامی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و بەرهەمی خوێنی شەهیدان بوو، بۆیە هەر لایەنێک پێچەوانەی پەیام و ئامانجەکانی راپەڕین مامەڵە بکات، بەڕاستی خیانەتێکی زۆر گەورە دەکات، چ بەرامبەر خوێنی شەهیدان، چ بەرامبەر ئەو خەبات و تێکۆشانەی گەلی کوردستان کردوویەتی.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: کە ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانە پێکەوە کار لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین بکەن، چونکە ئێستا لەسایەی ئەو خەباتەمان خاوەنی پەرلەمان و حکوومەتی خۆمانین، باشووری کوردستان بووە مایەی هیوا و ئومێد بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستانیش.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەداخەوە ماوەیەکە یەکێتی پێچەوانەی ئەو ئامانجانەی لەپێناوی دامەزراوە مامەڵە دەکات، بەڕاستی ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە، پێویستە یەکێتی بە خۆیدا بچێتەوە و هەوڵ بدات کار لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی راپەڕین بکات، نەک ئامانجەکانی راپەڕین لەگۆڕ بنێت، چونکە ئەوەی ئێستا دەیبینین، کە یەکێتی دەیکات، زیان بە ئەزموونی سیاسیی هەرێم دەگەیەنێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات

یاسین

د.عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

یاسین