zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی میسر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1/12, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کرا.

کونسوڵی گشتیی میسر، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت، پيزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.زانا مه‌لا خالید بۆ ئاژانسی زاگرۆس: ده‌بێت په‌له‌ بكرێت له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت

یاسین

وادەی دەستپێکردنەوەی ڕاوکردنی ماسی ڕاگەیەندرا

یاسین

سکۆت بێسێنت : ئەگەری هەیە ئەمڕۆ یان سبەی لەگەڵ ئێران لەسەر گەرووی هورمز بگەینە ڕێککەوتن

یاسین