ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێكی سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردەوە و ئاراستەی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری عەقید روکن سامان سابیر سلێمان، فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەمەدەمین دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2024، مەسرور بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی (عەقید روکن سامان سابیر سلێمان، فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەمەدەمین) دەکەم کە بەداخەوە ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوون، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان ببەخشێت، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت: “هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و کێشە ئەمنییەکان و چەسپاندیی ئارامی و سەقامگیریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ گه‌رمترین ڕۆژی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت

یاسین

تۆرێس پشت لە ئۆفەری سعودیە دەکات

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. کەین سەرکردایەتی بایرنی کردو سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا

یاسین