zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: حکوومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە له ‌دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان

ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هەروەك دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لێداوە، دەبێ فەرمانبەرانی كوردستان مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەیان پێ بدرێ و نابێ مووچە تێكەڵی هیچ كێشەیەكی سیاسی بكرێت.

دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: حکوومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە له ‌دابینکردنی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەروەك دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لێداوە، دەبێ فەرمانبەرانی كوردستان مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەیان پێ بدرێ و نابێ مووچە تێكەڵی هیچ كێشەیەكی سیاسی بكرێت، كەچی وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ ناكات.

ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: تاکوو ئێستا مووچەی مانگەكانی 10 و 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، نەنێردراوە، لە كاتێكدا بەپێی دەستووری عێراق، هاووڵاتییان یەکسانن لە ئەرک و مافەکانیاندا، بۆیە نەناردنی مووچە، پێشێلكاریی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە.

هەروەها دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ڕووی ڕەخنەكانیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكەن و فشار لە حكوومەتی فیدڕاڵی بكەن تاوەكوو مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بنێرێت و چیتر پاساو بۆ دواخستن یان نەناردنی مووچە نەهێنێتەوە، چونكە نەناردنی مووچە بۆ ئازاردانی خەڵكی كوردستانە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول

دڵشاد

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەکات

یاسین

چیای تەیموور: ئەرزاقێ کەسێ ناهێتە راگەتن

دڵشاد