ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن

 

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.

دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس لەڕووداوی کوشتنی کچێک لەگەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو كەشف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد.

دوای‌ گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباری یەکەم دەستگیربکرێت، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم، سەرەنجام توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربکرێت.

لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کچە کوژراوەکە خزمی تۆمەتبارەکانەو بەسەردان سەردانی ماڵی تۆمەتبارانی کردووە، بەڵام دواتر بەندیان کردووەو ئەشکەنجەیان داوە تا گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (م، أ، ک) لەدایكبووی‌ 1989 و (أ، ح، ع) لەدایکبووی1987 کە بەڕەگەزنامە عەرەبن، بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

بەشار ئەسەد: ئەمەریکا سوود لە ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیل وەردەگرێت

سەڵاح