zagros news agency

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و باشترینەکانی مانگیش یاریان هەیە

 

لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی کوردستان سێ یاری بەڕێوەدەچن و سەرجەم یاریەکان کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەکەن.

لە نێو یاریگای ڕزگاری یانەی ڕانیە دەبێتە میوانی یانەی ڕزگاری و هەر دوولا تاکە چارەیان بردنەوە بۆ زیاتر هاتنە پێشەوەی ڕیزبەندی خولە،یانەی ڕزگاری خاوەنی 13 خاڵە و لەپلەی 6ی خولەکەیە و هەرچی یانەی ڕانیەیە خاوەنی 9 خاڵە و پلەی 11ی خولەکەی داگیر کردوە.

لەلایەکی ترەوە لەهەولێری پایتەخت یانەی هەندرێن لەنێو جەماوەری خۆیدا پێشوازی لە یانەی شەقڵاوە دەکات،هەندرێن ئەم وەرزە وێرانە بەدەست کەمی خاڵەوە و لەپلەی 14ی پێش کۆتایی ڕیزبەندی خولەکە دێت بە 4 خاڵ و یانەی شەقڵاوەش خاوەنی 9 خاڵە و پلەی 12ی خولەکەی گرتووە.

پیشەسازی و سەید سادقیش شەڕی سێ خاڵی یاریەکی تر دەکەن لە ڕکابەریەکانی خولی نایابی کوردستان،کە پیشەسازی ئەم وەرزە ئاستێکی تایبەتی هەیە و پلەی 4ی خولەکەی لایە بە 14 خاڵ و سەیدسادق بەخراپترین کاتەکانی خۆیدا گوزەر دەکات بەشێوەیەک هیچ بردنەوەکی نییە لەخولەکە و خاوەنی 3 خاڵە لەپلەی کۆتایی ڕیزبەندی دێت.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند قەرەنى جه‌ميل ده‌كات

سەڵاح

ئەڵمانیا قەدەغەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگرێتەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان ده‌كات

یاسین