zagros news agency

کارکردن لە جووتسایدی هەولێر – كۆیە بەردەوامە

پرۆژەی جووتسایدی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زیاتر لە 403 ملیار دینار و بە درێژیی 38 کیلۆمەتر ئێستا لە جێبەجێکردندایە.

پرۆژەکە بەشێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێكەوتی 10ی 10ی 2024  لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر – کۆیەی دانا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لە كاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە ڕایگەیاند “بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان.”

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا دابەزیووە

سەڵاح

بوومەلەرزەیەک ئەفغانستانی هەژاند

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. ئیسپانیا بە دە یاریزانەوە بە ئاسانی سێ خاڵی بەدەستهێنا

یاسین