zagros news agency

نەیشینزلیگ.. ئیسپانیا بە دە یاریزانەوە بە ئاسانی سێ خاڵی بەدەستهێنا

لە یاریێکی تری ئەمشەوی نەیشینزلیگدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی سویسرا بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا ئیسپانیا توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سویسرا بباتەوە.

 

لە دەستپێکی یاری و لە خولەکی چواردا لاڕۆخا گورزی خۆی وەشاند و گۆڵی یەکەمی لەلایەن خوسێلو تۆمارکرد، هەر ئەوەندەی پێنەچوو فابیان رویز گۆڵی دووەمی ئیسپانیای تۆمارکرد،

لە خولەکی 20 ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی ڕۆبن نۆرماند بەرزکردەوە و لە یاریگای کردە دەرەوە، بەر لە تەواوبوونی ئەو گێمە و لە خولەکی 41 زێکی ئامدۆنی ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک بۆ سویسرا کەمکردەوە.

 

لە گێمی دووەمدا کۆنتڕۆڵی تۆپەکە زیاتر لای هەڵبژاردەی سویسرا بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی دەرکرابوو بە پێچەوانەوە ئیسپانیا توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 77 و 80دا لەڕێگەی یاریزانان رویز و فێران تۆرێس تۆماربکات.

 

لەیاریەکەی تری هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەی دانیمارک بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە سڕبیای هێنا.

 

بەم شێوەیە، دانیمارک یەکەمی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ، ئیسپانیاش چوار خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

واشنتن وەرچەرخانێکی ئابووری لە سوریا ڕادەگەیەنێت؛ دەرگای وەبەرهێنان بەڕووی کۆمپانیا جیهانییەکاندا واڵا دەکرێت

سەڵاح

پاڵاوتنی جامی جیهانی.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی کیشوەری ئاسیا

یاسین

سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی ده‌توانن له‌ كۆریای باشوور ماسته‌ر بخوێنن

سەڵاح