zagros news agency

کەشناسی : ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر

 

ئەمڕۆ یەک شەممە 05 – 01 – 2025
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە شەودا هەورى تەواو دەبێت , لەگەڵ بارینى نمە باران لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی , هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
خێراى با / لەسەرخۆ دەبیت ( 5 – 10) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

سبەی دووشەممە 06- 01 – 2025
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویی و لووتکەى شاخە بەرزەکان , وە لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت , لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت .
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بەتایبەتى نزمترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى وە بەرزترین پلەکانى گەرما بەنزیکەى (2-4)پلەى سیلیزى.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى(2-4)پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەر خۆ دەبێت ( 5 – 10 ) کم/ک .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى 05- 01- 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

بە پارەی سویسرا دورگەکانی یۆنان بوونەتە “زیندان” بۆ پەنابەران

سەڵاح

ئێران کارمەندانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەربکات، تووشی کێشەی گەورە دەبێت

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌روو

سەڵاح