zagros news agency

ئەو كەسەی بە بیانووی وەرگرتنی ڤیزەی ئەمەریكا خەڵكی هەڵدەخەڵەتاند دەستگیر كرا

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد كە لە ماوەی رابردوودا چەندان خەڵكی هەڵدەخەڵەتاند بە بیانووی وەرگرتنی ڤیزە و ناردنیان بۆ وڵاتی ئەمەریكا.

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەب بە ناوی (س. م. ف) دەستگیر کرد، کەوا لەماوەی رابردوودا بە شێوەی گرووپ کاری کردووە بۆ هەڵخەڵەتاندن و فێڵکردن لە خەڵک لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە بە بیانووی ئەوەی کەوا گوایە ڤیزایان بۆ وەردەگرێت و دەیانباتە ئەمەریکا.تۆمەتبارەكە وا خۆی نیشانداوە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنسوڵخانە ئەمەریکی و چەند بەرپرسێکی عێراقی هەیە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵا، تیمەکانمان زانیارییان بەدەستهێنا و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کرد، لە ئەنجامدا توانرا تۆمەتباری ناو هاتوو لە کاتی وەرگرتنی پارە لە یەکێک لە دادخوازەکان، دەستگیر بکرێت.

هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبارەكە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادان، ڕادەستی دادگا کراوە.

پۆلیسی هەولێر داواشی لە سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە كرد کە لەلایەن تۆمەتبارەوە فێڵیان لێ کراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بکەن، بە خستنەڕووی بەڵگەکانیان سکاڵا تۆمار بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

“عیسا” و “فەیحان” تاوتوێی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانە دەکەن کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە

دڵشاد

سەرۆكی حكومەت: شانازی دەكەین خزمەتكاری هەموو شەهیدان بین بەبێ جیاوازی

یاسین

وەزیری دەرەوە ئەمریکا باس لە مەترسیی داڕمانی دەستەڵاتی سووریا دەکات

یاسین