zagros news agency

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە ١١ بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کو مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ١١ بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوەو سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی ١٩٩٠ لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوەو داواکراوە بەپێی ماددەکانی ٤٤٤، ٤٤٦، ٢٨٩ و ٢٩٨ لەیاسای سزادان.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو لەسەر چەند تاوانێکی تر سزا دراوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

سبەی کەشوهەوا سەخت دەبێت

یاسین