zagros news agency

بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن و بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری حكومەتی فیدراڵ ، لە سەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕۆژی 17ی8ی 2023 ژنێك لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت لەلایەن خزمێكی خۆیەوە كوژراوەو بكوژەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، تا ئەو كاتەی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار دۆزرایەوە و توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن و بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری حكومەتی فیدراڵ تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارە دەستگیربكرێت.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا تۆمەتبار ( ك ،ع، ف بە ناسنامە عەرەب ، لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، كە تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارەوە هاتووەتە شاری سلێمانی و لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی هەستاوە بە خنكاندنی پوری خۆی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… كۆنترۆلكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆگای یاری منداڵان

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لەگەڵ بەرپرس و کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

دڵشاد