zagros news agency

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوکارمان، نووسەر و ڕۆژنامەنووس (عەبدولڕەحیم عەبدولکەریم بادی)

بۆ خانەوادەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس، (عەبدولڕەحیم عەبدولکەریم بادی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوکارمان، (عەبدولڕەحیم عەبدولکەریم بادی)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان و سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و نووسەران دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.

(عەبدولڕەحیم عەبدولکەریم بادی)، ڕۆژنامەڤان و نووسەرێکی دێرین و ناوێکی دیار بوو لەنێو بزووتنەوەی ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری و تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ خزمەتکردنی بواری ڕۆژنامەگەری لە ڕۆژنامەکانی (التاخي) و (خەبات) و هەروەها (ئێزگەی دەنگی کوردستان)، تەرخان کرد.
بۆیە لە دەستدانی زیانێکی گەورەیە لە کایەی ڕۆشنبییری و ڕۆژنامەڤانی.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۷ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

یاسین

فوئاد حوسێن داوای ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کشانەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح