zagros news agency

‎شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى 5/2/2025 کاریگەریی شەپۆلی نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى سپیی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان.

سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان نمەباران دەست پێدەکات، لە کاتەکانى ئێوارە لەگەڵ بەفرێکى کەم لە ناوچە سنوورییەکان.

ڕۆژى پێنجشەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت و ئاستى باران مامناوەند و هەندێ کات لێزمەباران دەبێت و ئەگەرى هەورەتریشقەش هەیە. شەپۆلێکى بەفربارینیش ناوچە سنووری و شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

پلەکانى گەرما بە گشتى نزم دەبێتەوە بە (5-7) پلەى سیلیزى و لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەرەبەیان دادەبەزێت بۆ سفر پلەى سیلیزى.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى/ بەشى پێشبینی

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 1500 کەشتی لە گەرووی هورمز چاوەڕێی تێپەڕینن

سەڵاح

رێکخراوی فاو: هەتا نیسانی ٢٠٢٥ دانێشتوانی غەززە تووشی برسییەتی دەبن

یاسین

سەرۆکی حکومەت: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت

سەڵاح