zagros news agency

عومڕەکارێکی کوردستان لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

‎ئەمرۆ شەممە ١٥/٢/٢٠٢٥ هاووڵاتی ( شەهلا عوسمان فتح الله ) دانیشتووی پارێزگای سلێمانی کە بە مەبەستی عومڕە سەردانی سعوودیەی کردبوو لە ناو حەرەمی پیرۆزی مەککە کۆچی دوایی کرد.

‎ئەم عومڕەکارە تەمەنی سەرووی ٥٠ ساڵە و سوننەتی عومڕەی بەجێ گەیاندووە بەداخەوە ئەمرۆ لەناو حەرەمی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات و بڕیاریشە هەر ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.

‎ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ( شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ) و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو و خزم و کەسوکاری دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.

شاياني باسه ئەمە پێنجەم عومڕەکاری کوردستانە کە لەسەرەتای ئەمساڵ ٢٠٢٥ لە سعوودیە کۆچی دوایی کردبێت .

‎” إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ”
‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان
١٥/٢/٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین

سەرۆکی حکومەت: بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان

یاسین