بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا (سهبریه ڕهسوڵ) راگەیاند.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
بەڕێزان د.شوكریه ڕهسوڵ و د.تهها ڕهسول
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوونی نیشتمانپهروهر مامۆستا (سهبریه ڕهسول)ی خوشكی بهڕێزتانمان بیست.
بەخەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە و لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
بهشی ڕۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٥ی ئاداری ٢٠٢٤