zagros news agency

دیداری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەرانی هەرێمی ئاینهوای چین

لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەو سەردانەکانی شاندی پارتیمان بۆ چین، پاشنیوەرۆی رۆژی ۷ ی ۳ ی ۲٠۲٥ دیدار و کۆبوونەوەیەکمان لەگەل یانگ گوانگرۆنگ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی ئانهۆی لەگەل بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنەکە و بەرپرسانی پارتی کۆمۆنیستی چین لەو هەرێمە ، هەبوو

سەرەتا بەرێز یانگ گوانگرۆنگ پوختەیەکی لەسەر هەرێمەکەیان خستە روو بەوەی کە ٦۲ ملیۆن کەسن و یانزەیەمین هەرێمی چینن لە رووی ئابوری و پیشەسازییەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چین بایەخی تایبەتی بە عیراق و هەرێمی کوردستان دەدات و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆڵی لە ناوچەکە بەرز دەنرخێندریت و داوای کرد پەیوەندییەکان لەهەمووئاستەکان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن.

لەلای خۆمانەوە بە ناوی شاندی پارتیمان وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ ئەم دیدارە و پێشوازی گەرمیان، سلاو و رێزی سەرۆک بارزانیمان لەریگای بەریزیانەوە بۆ سەرۆکی چین بەرێز شی جین پینگ نارد.پوختەیەکمان لەسەر دۆخی هەریمی کوردستان و سیاسەتەکانی پارتی بۆ حوکمڕانی و دۆخی سیاسی ناوخۆو عێراق و سوریا و پرسی کورد لە ناوچەکە و هاوکێشەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست و نێودەولتی خستە روو.

دواتر لە لایەن بەڕیزیانەوە ئێوارە خوانێکی فەرمی فراوانی بۆشاندی پارتیمان ریکخستبوو

هەواڵی پەیوەندیدار

پیاو و ئافرەتێك دەستگیركران، بەهاوكاری منداڵەكانیان دزییان كردوه‌

سەڵاح

رێزان ئەنوەر: لیستی ١٩٠ی پارتی لیستی خزمەتکردنە بە ھەموو چین و توێژەکان

دڵشاد

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ  کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان

یاسین