ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین

 

ئەمڕۆ یەک شەممە 17- 03- 2024
کەش / ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
خێراى با / لە سەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دووشەممە 18- 03- 2024
کەش / ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم , لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان , پێشبینی باران بارین دەکرێت بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لەهەندێ کاتدا . زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەدرەنگانی شەوی دوو شەم لەسەر سێ شەم دەبێت , لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور .
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی :17
دهۆک : 15
زاخۆ : 16
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
2024-03-17

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

گه‌لاوێژ عوبێد: كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كه‌م

دڵشاد

كونسوڵی به‌ریتانیا پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت

سەڵاح