zagros news agency

هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوردێکیان شەهید كرد

گەنجێکی خەڵکی شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/3/2024، ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 13/3/2024، حوسێن عەزیمی، گەنجێكی خەڵکی شاری قوروە لە کاتی دەمەقاڵێ لەگەڵ براکەی خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە ناوی (عەبدولمەلەکی) شەهید كراوە.

ڕێكخراوەكە ئاشكراشی كردووە، حوسێن عەزیمی، دوای ئاگادارکردنەوە بۆ لابردنی چەکەکەی، لە کاتێکدا ویستوویەتی لەسەر زەوی پاڵ بکەوێ سەری پێکراوە و شەهید بووە.

ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی حوسێن عەزیمی کردووە کە بە هیچ شێوەیەك نابێت هەواڵی کوشتنی کوڕەکەیان بدەنە میدیاكان و هەربۆیەش هەواڵی شەهیدكردنی درەنگ گەیشتووەتە میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

به‌هۆی رووخانی حكومه‌تی سوریا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هەڵوەشێندرانەوە

سەڵاح

تەرزە‌بارین زیانی بە کشتوکاڵی شنۆ گەیاند

یاسین