zagros news agency

کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

 

لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگه‌ و بان، بە بڕیاری سەرۆكوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی ، بە گوژمەی زیاتر لە ( 403 ملیار دینار ) دەست کرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە.

لە ئێستاشدا بە چڕی و بەردەوامی کاری بڕین و پڕکردنەوەی ڕێگاکە لە کەسنەزانەوە تاکو شەقامى حاجى ووسو و دێگەڵە تێپەڕیوە و بەردەوام دەبێت تا دەگاتە کۆیە.

درێژى پرۆژەکە 38 کیلۆمەترە و بەشێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت و بە تەواوبوونی ڕێگاكە، ماوەی نێوان ئەو دوو شارە كەمدەبێتەوە.

لە 10ی 10ی 2024، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و لە كاتی دانانی بەردی بناغەكە ڕایگەیاند “بەرنامەی حکومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشداربووانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

یاسین

وەزارەتی کارەبی عێراق دەیەوێت هایدرۆجینی سەوز وەک سەرچاوەیەکی وزە بەکار بێنیت

سەڵاح

ئۆلمۆ چووە ناو پێکهاتەی بەرشلۆنە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا

یاسین