zagros news agency

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌رێی زاگرۆسه‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌خاته‌روو

 

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ گرنگی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات و زانیاری ده‌خاته‌روو.

له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشیار سیوه‌یلی، ئه‌مرۆ 27ی4ی2027 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بە زووترین کات زۆر گرنگە و هەموو ئەو نوێنەر و دیپلۆماتانەی ئێمە لە ناوەوه‌و دەرەوەی کوردستانیش چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌، جەخت لە پەلەکردن لە پێكهێنانی حکوومەت دەکەنەوە و هەوڵیشیان داوە رۆڵی پۆزەتیڤ بگێڕن لەم ڕوەوە”.

گوتیشی: ” دەسبەکاربوونی كابینه‌ی نوێی حکوومەت له‌سه‌ر سێ پایه‌ گرنگه‌، یەکەم: ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی ناوخۆو نوێکردنەوەی دامەزراوەکانە تا بتوانن بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسن لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی ئابووری و پتەوکردنی ژێرخانی هەرێم. دووەم: بوونی حکوومەتێکی نوێ و پتەوکردنی پەرلەمان و هێزی گفتوگۆی هەرێم لە بەغدا بەهێزتر دەکات و گروتینێکی زیاتر دەداتە پرۆسەی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. دۆستەکانمان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان پێدگری لەسەر ئەم خاڵە دەکەن و لایان وایە حکوومەتێکی نوێ و بە ئه‌بده‌یتێكی نوێوە دەتوانێت لە کاتی کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە بەغدا رەوایی زیاتر و کاریگەریی باشتری هەبێت.

سیوه‌یلی له‌باره‌ی خاڵی سێیه‌مه‌وه‌ ده‌لێت: “لە پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەهێزکردنی پێگە و داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەندە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی جیهان بەتایبەتی لە کاتێکدا گۆرانکاری گەورە لە سەر ئاستئ جیهان و ناوچەکە ڕوویانداوە و بەردەوامن لە روودان پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ گرنگه‌. پێویستە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا شاند بنێرینە ئەمەریکا و ئەوروپا و چین و روسیا و هیندستان وڵاتانی عەرەبی. دەبێت ئەو شاندانە حزوری بەردەوامیان هەبێت و یەکدەنگی کورد پیشانبدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆفەرێکی نوێ لە سعودیەوەو بە ریال مەدرید گەیشت

یاسین

واشنتن هۆشداری توند دەداتە بەغدا: کاندیدکردنی مالیکی بێ باج نابێت

یاسین

مان سیتی گرێبەستە مێژووییەکەی ڕاگەیاند

یاسین