zagros news agency

کوڕەخاڵی بەشار ئەسەد باسی پێکهێنانی هێزێکی ١٥٠ هەزار چەکداری لە ڕۆژئاوای سووریا دەکات

ڕامی مەخلووف، کوڕەخاڵی بەشار ئەسەد و سەرمایەداری دیاری سووریا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ناوچە کەناراوییەکان هێزێکی نوێیان بەناوی “نوخبە” پێکهێناوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی مەخلووف، هێزی نوخبە لە ٥٠ فیرقەی هێزی تایبەت پێکدێت و ١٥٠ هەزار چەکدار لەخۆدەگرێت.
مەخلووف هەروەها گوتی، لیژنە خۆجێیەکانیش ئامادە کراون و ژمارەی ئەندامانیان دەگاتە یەک ملیۆن کەس.
ناوبراو ئامادەیی خۆی و هێزەکەی دەربڕی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ دابینکردنی ئارامی لە ناوچە کەناراوییەکان کار بکەن.
مەخلووف گوتیشی، حکوومەتی سووریا لە پاراستنی خەڵکی سڤیلدا لە ڕۆژئاوای سووریا و پارێزگای حومس سەرکەوتوو نەبووە.
لە کۆتاییدا، داوای لە ڕووسیاش کرد پشتگیریی ناوچە کەناراوییەکانی سووریا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا کردنەوەی دەروازەی قائیمی بۆ کاتێکی نادیار دواخست

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئوردن داكۆكى لە بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکان دەکەنەوە

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی

سەڵاح