پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی سه‌ردانیان بۆ ئێران و ئاستی پێشوازی پرۆتۆكۆلی سه‌ردانه‌كه‌وه زانیاری ده‌خاته‌روو.
ئێوارەی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەیی ئیمام خومەینی لە تاران و لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و جێگری پارێزگاری تاران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە پێشوازیی لێ کرا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بەشداریکردنی لە پیشانگای ( ئێران – ئێکسپۆ 2025 ) و ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار و جێگری وەزیری دەرەوە و وەزیری پیشەسازیی و پارێزگارانی ( تاران، قەزوین، زنجان، ورمـێ ) و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتاران و سەرۆک و ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی و بازرگان و پیاوانی کار و سەردانیکردنی هەردوو شاری ( شـنـۆ و خـانێ )، لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی تەمەرچین – حاجی ئۆمەران.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ئاژانسی زاگرۆس ئه‌مرۆ 3ی5ی2025 رایگه‌یاند: ئاستی پێشوازیه‌كه زۆر گه‌وره بوو، به‌تایبه‌ت له‌رووی پرۆتۆكلۆییه‌وه وه‌ك شاندی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كرا، وه‌ك لێدانی سروودی نیشتیمانی و دانانی ئاڵا و پێشوازی كردن له فرۆكه‌خانه‌و به‌رێكردمان له سنووره‌وه و ته‌نانه‌ت له‌رۆژی كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگاكه‌ش له‌ریزی پێشه‌وه جێگامان دانرابوو كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له‌ریزی پشته‌وه‌بوون.
گوتیشی: “له‌داهاتوودا هه‌ماهه‌نگی و رێككه‌وتن و لێگه‌یشتنی زیاترمان ده‌بێت له‌گه‌ل ئێران‌دا”.

