zagros news agency

لە سیدەکان بە گوژمه‌ی 378 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت

بە گوژمەی 378 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە گوندی نزاری سیدەكان جێبەجێ دەكرێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی نزاری سیدەكان بە گوژمەی ( ٣٧٨،٧٧٠) سێ سەد و حەفتا و هەشت ملیون و حەفت سەد و حەفتا هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەو پڕۆژەیە بۆ دانیشتوانی ئەو سنوورە زۆر گرنگە كە زیاتر لە 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
ئێستا كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 40%ی كارەكانیشی تەواو بووە كە پێكدێت له دانانی بۆڕیی پۆلی ئەسیلین و دروستكردنی خەزانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر دانیشتوانی سنوورەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران چاوه‌ڕێیه‌ بزانێت پلانی ترامپ مافی چاره‌نووس به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌دات یان نا

یاسین

بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بە نرخەکان؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

دڵشاد

ناتۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی لیتوانیادا خستە خوارەوە

سەڵاح