zagros news agency

جعفر سمو: دامەزراندنی بنگەی لالش وەچەرخانێکی مێژووی بوو

ئەندامێکی دەستەی بالای بنگەی لالش رایگەیاند، کە ئێزدیەکان هەموو کات لەو باوەرەدانە کە ئامانەتی پارتی و سیاسەتی راست و یەکسانی سەرۆک بارزانینە، لە سەردەمی بارزانی نەمرەوە تاوەکو ئێستا پشتیوانیەکی گەورەیان لە ئێزدیەکان کردووە کە زانیویانە توشی زۆر لە دەرد و نەهامەتی و جینۆساید و ئەنفال بووینە، هەموو کاتێکیش خۆیان بە بەشی خەمەکانی ئیمەیان داناوە.

جعفر سمو ، ئەندامی دەستەی بالای بنکەی لالش، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بنکەی لالش گەورەترین شوێنی ئێزدیەکانە، لە ١٢ی ٥ی١٩٩٣ دوای ئازادی کوردستان ئێزدیەکانیش بەشێکبوون لەو ئازادیە کە ١٠٪ شوێن و جوگرافیەتی ئێزدیەکان ئازادبوون لەوکاتەدا رۆشنبیر و خەمخۆرەکانی ئێزدیەکان لە ژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی و چەندین لایەنی سیاسی ئەو بنکەیەوە بۆ ئیزدیەکان هاتە دامەزراندن، ئیمە رۆشنبیرانی ئیزدی هەمیشە دەلێن دامەزراندنی بنکەی لالش وەچەرخانێکی مێژووی بوو، چونکە یەکەمجار بوو سازیەکی بەمشێوەیە بۆ ئێزدیەکان دابمەزرێت، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیشەوە دەستیان بە خەبات و چالاکیەکانی خۆیان کرد، ئەو مێژوویە هەلەیەی کە دوژمنانی کورد لەسەر ئێزدیەکان دەنووسرا ئەو بنگەیە توانی بەشێوەیەکی زانستی مێژووی ئێزدیەکان بنووسێتەوە، بنکەی لالش توانیوەیەتی چەندین دەسکەووت بەدەست بهێنێت، لە سالی ١٩٩٦ یەکەم جاربوو کە ئێزدیەکان توانیان بە شێوەیەکی ئازادانە خوێندنی ئایینی خۆیان بخوێنن و تاوەکو ئێستاش بە ئازادانە ئاینی خۆیان دەخوێنن ئەمەش بە هۆی بنکەی لالش و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەندامی دەستەی بالای بنکەی لالش گووتی: بنگەی لالش توانیوەیەتی بەشێوەیەکی باش فۆلکلۆر و کەلەپوری ئێزدیەکان کۆبکاتەوەو لە رووی زمانەوانیەوە توانیوەیەتی چەندین گۆڤار و کتێب چاپبکەن، توانیوەیەتی لەبەرامبەر نەیارانی کورد رابوەستێتەوە کە دەیانەوێ ئێزدیەکان لە کورد جیا بکەنەوە، بنکەی لالش توانیوەیەتی بە سەدان لاوانی ئێزدی پێبگەینێتن لە سەر بنەمای بروابەخۆبوون، ئەو کەسانەی کە لە ئێزدیەکان توانیویانە بگەنە بە پلەو پۆستی گەورە قوتابی ئەو قوتابخانە گەورەیە بووینە، بنکەی لالش توانیوەیەتی چەندین کتێب و کۆڤار و رۆژنامەی دەنگی لالش و وێبساتی لالش دابمەزرێنن تاوەکو سالی ٢٠٠٣، دوای ئازادکردنی عێراق کە وای کرد ٩٠٪ کۆمەلگا و جوگرافیای ئێزدیەکان ئەوانەی لە ناو دەکەونە ماددەی ١٤٠ ئازادببن، بنکەی لالش توانی ٨ لقی تر لە شوێنە جیاجیاکان بکاتەوە، هەروەها ٢٧ نووسینگە لە سەرتاسەری ناوچە ئێزدی نشینەکان و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش نووسینکە بنەکەوە بە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڤیستەفال بەرێوەبردن، ئێستاش خاوەنی گەورەترین کتێبخانەیە کە زیاتر لە ٧ هەزار کتێبی هەیە و نزیکەی ٤ هەزار ڤیدیۆی ئەرشیفی کلتووری ئێزدیانی هەیە، ئێسا وەکو گەورەترین بنکە لەسەر ئاستی ئێزدیان دەناسرێت کە زیاتر لە ٧ هەزار ئەندامان هەیە.

جعفر سمو گووتیشی: هەموو کات ئێزدیەکان سەرۆک بارزانی بە مەرجەعی خۆیان دەزانن، چونکە لە سالی ١٩٩١ یەکەم جاربوو لە مێژووی ئێزدیەکاندا سەرکردەیەکی گەورە سەردانی پەرستگای لالش بکاتن کە سەرۆک بارزانی بوو، ساسەتی سەرۆک بارزانی سیاسەکتێکی زۆر راست و درەوست بووە لە بەرامبەر ئێزدیەکان، ئێزدیەکان هەموو کات لەو باوەرەدانە کە ئامانەتی پارتی و سیاسەتی راست و یەکسانی سەرۆک بارزانینە، لە سەردەمی بارزانی نەمرەوە تاوەکو ئێستا پشتیوانیەکی گەورەیان لە ئێزدیەکان کردووە کە زانیویانە توشی زۆر لە دەرد و نەهامەتی و جینۆساید و ئەنفال بووینە، هەموو کاتێکیش خۆیان بە بەشی خەمەکانی ئیمەیان داناوە، دواین جینۆسایدیش لەگەل هاتنی تیرۆرستانی داعش بوو ئەو کاتیش سەرۆک بارزانی بوو کە خەمە گەورەکەی هەلگرت و راستەخۆ سەرپەرشتی لە ئازادکردنی شنگالدا کرد و بەلێنی بە ئێزدیەکاندا نەخۆشی و تالی ئەوان نەهێلێت.

هەروەها جعفر سمو ، ئەندامی دەستەی بالای بنکەی لالش ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێستاش لقەکانی بنکەی لالش کاروو چالاکیەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن بە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی هیچ کومووکری لە چالاکیەکانی ئێمەدا نیە، ئەم پشتیوانیەی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ بنکەی لالش بەراستی ئێزدیەکان پێویستی بە پشتیوانی ئەوانن، چونکە ئێزدیەکان ئەوان بە خاوەنی خۆیان و سەرۆک و سەروەری خۆیان دەزانن، چوونکە باوەڕیەکی تەواومان پێ هەیە کە سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هەلگری سیاسەتی بارزانی نەمرن و درێژە پێدەری رێبازەکەینە، ئێزدیەکان لەو باوەرەدانە کە تەنیا سەرۆک بارزانی ئێش و ئازارەکانیان چارەسەردەکات و ئایندەیەکی گەش چاوەرێی ئێزدیەکان دەکات لە بن سێبەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

یاسین

راگەیاندراوێكی بەپەلە لە جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی راستەقینەی دەنگدانی تایبەت

یاسین

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی شانشینی ئوردن دەکات

یاسین