zagros news agency

سەفین موحسین دزەیی: هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێویستیان بە غازی سروشتییە. دەشڵێت، سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ کۆ دەبێتەوە.

لە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووەوە، 18-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنە و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و کۆنگرێسمانی ئەمەریکایی کۆ بووەتەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ واشنتن، ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمەریکایی لە بواری نەوت و غازدا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە، میوانی گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 بوو.

“گرێبەستەکان سوودیان بۆ هەموو عێراق هەیە”

دووشەممە، 19-05-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا، دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) ئیمزا کران.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەو دوو گرێبەستە و نیگەرانییەکانی حکوومەتی فیدراڵی، گوتی: “هیوادارین بەغدا لەم ڕاستییە تێ بگات، ئەو گرێبەستانەی کراون لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقن. چاوەڕوانین لە زووترین کاتدا غازی سروشتی زیاتر بەرهەم بهێنرێت، جیا لەمەی سەرماگوزاریی بیانی لە عێراق و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، دەستکەوتێکی گرنگە و یەکێکە لە بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە لە حکوومەتی عێراقیش.”

سەفین دزەیی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد “ئەو دوو کۆمپانیایە ماوەی 15 ساڵە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەرکی داهاتوویان پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بە پلەی یەک و دواتر نەوتە، چونکە هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێویستیان بە غازی سروشتییە، بە تایبەت بۆ بەرهەمەمهێنانی کارەبا و چەند بوارێکی دیکەی خزمەتگوزاری.”

“سەرۆک وەزیران دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ دەبێت”

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەی بەوەش دا، وێڕای ئەو هەموو کۆبوونەوە سەرکەوتووە گرنگانەی کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمەریکا کردوونی، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگی دیکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئێستای دۆناڵد ترەمپ دەبێت.

سەفین دزەیی، جەختی لەوە کردەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ، “پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت سووریایە. هاوکات دەمانەوێت بزانین هەماهەنگی داهاتوو بە چ شێوەیەک دەبێت، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابووری و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ھەولێر و دھۆک زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار دەنگدەر کێشەی پەنجەمۆریان ھەیە

یاسین

پارێزگاری هەولێر پێشوازی له‌ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق دەکات

یاسین

بەرگریی شارستانی هەولێر وردەکاری ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێری ئاشکرا کرد

سەڵاح