zagros news agency

مەحما خەلیل: حكوومه‌تى فیدراڵى پابه‌ند نییه‌ به‌ ده‌ستوور و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى

 

مه‌حما خه‌لیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە حكوومه‌تى فیدراڵى پابه‌ند نییه‌ به‌ ده‌ستوور و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى، ئه‌گه‌ر بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا فراكسیۆن و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.

مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حكوومه‌تى فیدراڵى پابه‌ند نییه‌ به‌ ده‌ستوور و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى، ئه‌گه‌ر بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا فراكسیۆن و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستیان ده‌بێت، حكوومه‌تى سوودانى ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات، سیاسه‌تى سوودانى به‌ رواڵه‌ت پشتیوانییه‌ بۆ مافى پێكهاته‌كان، كه‌چى له‌ واقیعدا ناڕۆشنه‌.

هەروەها مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵدا 13 ترلیۆن دیناره‌، كه‌چى هه‌رێم ته‌نیا چوار ترلیۆن دینارى وه‌رگرتووه‌، له‌ كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى عێراق به‌ بڕیارێكى له‌ناكاو، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى راگرت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما دادەبەزن

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح