zagros news agency

بەشێك لە رۆشنبیرانی عێراقی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دێنە دەنگ

 

بەشێك رۆشنبیرانی عێراقی لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دێنە دەنگ، بەڵام جاشەكان لەسەر بیانووهێناوە بۆ بڕینی بەردەوامن.

رەحیم ئەبوو رەغیف، رۆشنبیری عێراقی، لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەناردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، نووسیویەتی: ”هەرێمی کوردستان شوێنێکی گرنگی هەیە لە عێراقدا. قەیرانی مووچە دوو لایەنی هەیە: (مرۆیی و یاسایی)، ڕاست نییە بژێویی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە ململانێی سیاسی یان دەستووری ببەسترێتەوە، بەتایبەتی کە ئەم هەرێمە بە چیا سەربەرزەکانی باوەشی بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کردووەتەوە، هەروەها گوندەکانی هەمیشە میوانداریی ئۆپۆزسیۆنیان کردووە و ئاواتەخوازین بژێویی خەڵک لە ململانێی هەڵبژاردنەکان دوور بخرێتەوە، بەتایبەتی ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەن.“

دەشڵێت: ”ئەمڕۆ دەستەبژێری سیاسی لەبەردەم بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و نیشتمانیی خۆیدایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە. ئێمە لە بەرەبەری جەژنی قوربانی پیرۆزداین و ئەمانە گەل و برایانی ئێمەن، هەتا ئەمڕۆش هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەیان لەگەڵ هەموو عێراقییەکان هەبووە، با مووچەی فەرمانبەران لە کێبڕکێ و زێدەڕۆییەکان جیا بکەینەوە و با هەر خاوەن مافێک مافی خۆی وەربگرێت.“

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بەغەززە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاو به‌كرێدانی ڕه‌فە له‌ ماركێته‌كان روون دەکاتەوە

سەڵاح

جوان عەبدولڵا: كلیلی چارەسەرەكان وەك هەمیشە لای سەرۆك بارزانییە

دڵشاد