zagros news agency

وەیسی سەعید وەیسی: 7ـی حوزەیران یادی ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستاندا

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا چەند لایەنێکی سیاسیی بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی، بڕیاریان لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ 7ـی حوزەیران یادی ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان، کە لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا چەند لایەنێکی سیاسیی بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی، بڕیاریان لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت، بێگومان ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ خەلکی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشداربوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە، شێوازێکی مودێرنی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمانە بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی، کە ھیچ کەس و لایەن و ولاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆرن، چونکە دەنگی سێ ملیۆن ھاوولاتیە، بەدلنیایەوە لە قوناغێکی وەک ئێستادا کە بەئاشکرا دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و گەمارۆی ئابووری بەبێ ھیچ پاساو بیانوویەک دەخرێتە سەر ھەرێمی کوردستان، پێویستمان بە کاراکردنەوەی دەرەنجامی ریفراندۆم ھەیە، تا چیتر دووچاری سزادانی بە کۆمەل نەبینەوە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان پێشێل نەکرێت، چونکە بەداخەوە دوای چەندین سال لەرووخانی رژێمی بەعس ھێشتا زۆرێک لەوانە لەسەر حوکمن بەعس ئاسا بیر دەکەنەوەو پیلانی لاوازکردن و لەناو بردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەگێرن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازیکردن لە میوان و گەشتیاران، پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد

دڵشاد

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنستان کۆبووەوە

یاسین