تادێت كاردانه‌وه‌كان له‌دژی شاندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فراوانتر ده‌بێت، راوێژكاری پێشووی مام جه‌لال سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت: دوو په‌رله‌مانتاری دهۆكی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و چونه نه‌بوون بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
حاكم حه‌مدی گلی، راوێژكاری پێشووی مام جه‌لال، بۆ زاگرۆس گوتی: “تا ئه‌وه‌ی ئاگاداربم دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی دهۆك له‌گه‌ڵ چونی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو نه‌بوون بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دوای دیداره‌كه‌ش كه هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی دروستكرد، هیچ یه‌كێك له‌و دوو ئه‌ندامه روونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه و به‌رگریان نه‌كردووه”.
له‌م باره‌وه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌و پرسیار و ده‌نگۆیانه شه‌یتانین، و وه‌ك دووپه‌رله‌مانتاری دهۆكی یه‌كگرتوو به‌فه‌رمی روونكردنه‌وه‌مان له‌و باره‌وه نه‌داوه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌گشتی روونه”.

