ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێكی باڵای لاوانی كوردستان گەیشتنە كۆماری چین

 

شاندێكی باڵای لاوانی كوردسان بە سەرپەرشتی(مەیسەر نهێلی) سكرتێری (ی.ل.د.ك) و ئەندامیەتی بەشێك لە كارگێڕانی مەكتەبی سكرتاریەت و چەند لاوێكی دیكەی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، بەسەردانێك گەیشتنە كۆماری چین.

لەمبارەیەوە مەیسەر نەهێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شاندەكەی لاوانی كوردسان كە پێك هاتوون لە گروپێكی (١٧) كەسیی، بە ناوی گروپی (كوردستان لاو – Kurdistan young) بەشدارین لە خولێكی پەرەپێدان لە كۆماری چین، كە جگە لە لاوانی كوردستان، چەند شاندێكی وڵاتانی (ئوردن، لوبنان،میسر، جەزائیر) تێدا بەشدارن.

سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە دەستپێكدا بەسرودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب دەست بە بەرنامەكانی خولەكە كرا و وتارێكم پێشكەش كرد و هاوخەمی خۆی خۆمان دەبڕی بە هۆی ئەو كارەساتە سروشتیەی كە لە ئەنجامی لافاودا ڕوبەڕوی دهۆك و زاخۆ و بادینان بووە، وە پیرۆزبایی سەرساڵی نوێی كوردی لە تەواوی كوردستانیان و هەموو كوردێك لە هەر سوچێكی جیهانە كرد.

ھەروەھا مەیسەر نەهێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو کە تیشكیمان خستە سەر سنوری ڕاستەقینەی جوگرافیای كوردستان كە پێك هاتووە لە كوردستانی گەورە و وە دواتر بە گرنگیەوە باسمان لە ژمارەی كوردانی تاراوگە كرد كە لە زۆرینەی وڵاتانی دونیادا هەن و لە زۆرێك لە وڵاتەكاندا پێگە و ڕۆڵی كاریگەریان هەیە هەم لە پێكەوە ژیان و هەم لە بەرەوپێش بردنی گیانی تەبایی و تا دەگات بە ڕۆڵبینینیان لە سیاسەت و ئیدارەدان و بەرەوپێشبردنی شارستانیەتی ئەو شوێنانەی لێی نیشتەجێن.


رێباز یونس‏

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێم و عێراق ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

یاسین

کۆمپانیا نەوتییەکانی ئێران کارەکانیان دەگوازنەوە عێراق

سەڵاح

لە باکووری کوردستان چیاکانی ناوچەی شرناخ قەدەغە کران

سەڵاح