zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە بابەتی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ماوەتەوە لە كۆبوونەوەی سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری لە بارەوە بدرێت.

شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بابەتی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ماوەتەوە لە كۆبوونەوەی سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری لە بارەوە بدرێت، بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت و مووچە نانێرێت و بابەتەكە بە سیاسی كراوە، لە هەمان کاتدا هەرێمی كوردستان هەموو داواكاریەكانی بەغدای جێبەجێكردووە.

هەروەها شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەڕوو، کە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بە شاندی دانوستانكاری هەرێمی ڕاگەیاندووە كە یەك مووچەخۆری خۆمان قوربانی هیچ كۆمپانیەك ناكەین و مووچەی فەرمانبەران لە پێشینەی كارەكانمانەوەیە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمسیۆن: ٢٧ ئامێری دەنگدانمان کێشەیان هەبووه‌

سەڵاح

نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ زاگرۆس: یه‌كێتی ئه‌ورووپا جه‌خت له‌زووپێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كاته‌وه‌

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

یاسین